ئابووری

هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 راده‌گیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 راده‌گیرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم رایگه‌یاند، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 له‌ سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ راده‌گیرێت و رێگه‌نادرێت هاورده‌بكرێت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى مه‌رج و رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو ساڵێك له‌ مانگى تشرینى دووه‌م، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى دوو مۆدێل خوارتر راده‌گیرێت".

وتیشى "له‌ مانگى 11ه‌وه‌، هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2023 راده‌گیرێت و له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ رێگه‌ى پێنادرێت بێته‌ ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ته‌نها رێگه‌ بۆ ئۆتۆمبێلى مۆدێل 2024 و 2025 و 2026 ده‌درێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل له‌ چوارچێوه‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان به‌رده‌وامه‌ و رۆژانه‌ مۆڵه‌تى هاورده‌كردن ده‌ده‌ینه‌ بازرگانان و كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل".

ع
Qaiwan
Qaiwan