کوردستانی

مامه‌ ڤاندام ئازادكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامه‌ ڤاندام ئازادكرا

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سێك شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب، ناسراو به‌ مامه‌ ڤاندام ده‌ستگیركرا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا.

كه‌سێكى نزیكى شێرزاد به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ناوبراو به‌ كه‌فاله‌ت دادوه‌ر ئازادى كردووه‌ تا ئه‌و كاته‌ى دۆسیه‌كه‌ى یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌".

رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب، ناسراو به‌ مامه‌ ڤاندام، كه‌سێكى دیارى تۆڕه‌ كۆمه‌َڵایه‌تییه‌كان و كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌پێى یاساى خراپ به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌یوه‌ندیكردن له‌سه‌ر سكاڵاى كه‌سێك ده‌ستگیركرابوو.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان