کوردستانی

بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور، سەبارەت بە بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو هاوڵاتییانی سنوورەکە ئاگادار دەکاتەوە.

د.شڤان کوردە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "بایکۆتکردنی دەوامی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو تەنها لە شارەزوور نییە و بەڵکو لە تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆتیان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن پزیشکانی نیشتەجێی خولاو، بەهۆی مانەوە و هاتوچۆیە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە یەک نەخۆشخانە و داوای گواستنەوە و دامەزراندنی پزیشکی نوێ دەکەن تاوەکو جێگەیان بگرێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییانیان ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاوەوە لەئێستادا لە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان تەنها حاڵەتی فریاکەوتن دەبینرێت، واتە تەنها ئەو نەخۆشخانە دەبینن کە حاڵەتێکی بەپەلە و مەترسیداری هەبێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan