کوردستانی

زیاتر له‌ 100 خێزانی ئێزيدى گەڕانەوە بۆ شنگال

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر له‌ 100 خێزانی ئێزيدى گەڕانەوە بۆ شنگال

مه‌ودا میدیا-

گه‌ڕانه‌وه‌ ئێزیدییه‌كان بۆ شه‌نگا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لە کۆمەڵگەی شاریا لە سنووری دهۆک 130 خێزانی ئاوارەی ئێزدى نیشتەجێى دەرەوەی کامپەکان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شنگال .

 ئەو خێزانانە لەلایەن چەند رێکخراوێکەوە تۆمار کراون، کە بگەڕێنەوە زێدى خۆیان و هەر خێزانێکیش لەلایەن رێکخراوەکانەوە بڕی هەزار و ٨٥٠ دۆلاری پێدەدرێت.

ئه‌و ئاوارانه‌ ده‌ڵێن "داواکارین حکومەتی عیراق هاوکاریمان بکات بۆ گەڕانەوەمان بۆ زێدی خۆمان کە ده‌ ساڵە لێی دوورین".

له‌ ساڵى 2014 كاتێك داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر شه‌نگال به‌ هه‌زاران خێزان ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌تیش پارێزگاى دهۆك بوون.

ع
Qaiwan
Qaiwan