دۆزی ژن
نەسرین ئەحمەد میرزا عارف: شێركۆ بووە یەكەم مامۆستای ئاشناكردنم بە شیعر
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
هەرچەندە من خاتوو نەسرین لە نزیکەوە دەناسم، دەزانم چەندە ژنێکی سەنگین و سەلار، قوربانیدەر و ماندوونەناس، لەسەرخۆ و بەوەفایە، بەڵام با لێگەڕێین بزانین شێرکۆی مەزن لە بارەی خاتوو نەسرینەوە چی دەڵێت، کە لە کتێبی (نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش)دا لە چەند شوێنێکدا راشکاوانە باسی دەکات و دەڵێت: "نەسرین؛ لە رۆژگارە هەرە دژوارەکاندا هەر لەگەڵ مندا بووە. نەک هەر ژنم، بەڵکوو هاوڕێم بووە. وەک سەرەنجامیش، هەر من قەرزاری ئەوم."
سەبارەت بە منداڵەکانیشیان دەڵێت: "منداڵەکانم زیاتر هۆگری دایکیانن وەک لە من، ئەوان لەسەر حەقن، چونکە ئەوەندەی نەسرین لەگەڵیاندا بووە و خەمی خواردوون و شەونخونیی بە دیارەوە کێشاون و ئاگای لێیان بووە، من کەمتر. نەسرین لەگەڵ مندا سنگفراوان بووە، منیش کەمجیکڵدان، ئەو ئارام و هەناسەدرێژ. من بە مەسرەف و ئەو بێمەسرەف. زۆر جار من لاوبالی و پەرت و مشوورنەخۆر، ئەو جدی و لەسەرخۆ و مشوورخۆ. من هەر نەمزانیوە ماڵ چییە و چی تیایە و چی دەوێ و ئەو کەیبانووی ماڵ و پاسەوانی ماڵ و لاکەرەوە لە هەموو کێشەیەکی گەورە و بچووکی ماڵ و منداڵ."
ئاماژە بەوەش دەکات کە "لە قۆناغە جیاجیاکانی تەمەندا، بەهۆی بارودۆخی سیاسیی کوردستانەوە، جێم هێشتوون و بە ساڵ لێیانەوە دوور بووم، بەڵام نەسرین، نە بۆڵەبۆڵی بووە و نە ناڕەزایی، بەرگەی هەموو ئەو دەردەسەرییانەی گرتووە کە من بۆم بەجێ هێشتوون. بەتایبەتی، لەو سەردەمەدا کە رژێم و دەزگا جاسووسییەکانی، کون بە کون بە شوێنیاندا دەگەڕان و ئەوانیش ماڵبەکۆڵ و رۆژێک لێرە و دوو رۆژ لە هەولێر و هەفتەیەک لە بەغدا خۆیان دەشاردەوە و دیسانەوە دەهاتنەوە."
خاتوو نەسرین لە چ بنەماڵەیەکدا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە، کەی و لەکوێ؟
ناوم نەسرین ئەحمەد میرزا عارف كاكەحەمە ئەلیاسەقۆجەیە، لەدایكبووی شاری هەڵەبجەم لە ساڵی 1950.

واتە لە باوکەوە لەگەڵ کاک شێرکۆ خزمی یەکترن؟
بەڵێ، باپیرەگەورەمان یەكێكە و ئامۆزازای یەكترین.

باسی دایک و باوکتم بۆ بکە...
دایکم؛ ئامینە عەلی حسێن، لە ساڵی 1921 لە شارۆچکەی خورماڵ لەدایک بووە، بەڵام هەر لە دێرزەمانەوە لە سلێمانی نیشتەجێی بوون. لە ساڵی 2007 هەر لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
باوكم؛ ئەحمەد میرزا عارف كاكەحەمە ئەلیاسەقۆجە، لە ساڵی 1905 لەدایک بووە. كەسێكی خوێندەواری سەردەمی خۆی بوو، بیرمە شیعری هەموو شاعیرەكانی لەبەربوو. ماوەیەک بەڕێوەبەری فەرمانگەی باجی خانووبەرەی سلێمانی بوو. وەكوو بنەماڵەی فایەق بێكەسی شاعیری باوكی شێركۆ، كە دەكاتە ئامۆزای باوكم، بن و بنەچەیان لە قەڵاچوالانەوە هاتوونەتە سلێمانی. لە ساڵی 1983 ئەویش هەر لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

لە سلێمانی ماڵتان لە چ گەڕەکێک بوو؟ هیچ یادەوەرییەکی ئەو کاتەت لەبیرە؟
ماڵی باوكم هەر لە كۆنەوە لە گەڕەگی تووی مەلیك ژیاوین، دراوسێی ماڵی عەلی لەتیفی شێوەكار، ماڵی كەمال بەگ و ماڵی نازەنین خانی هاوسەری خاڵە شەهاب بووین، ماڵێكی مەسیحییش بەناوی نیسان، كە مەیفرۆش بوون، لە سەروومانەوە بوون، بەڵام نزیكترین دراوسێ كە دیواریان بە دیوارمانەوە بوو؛ ماڵی مەلا عەلی ئەمینی كاكەحەمە، باوكی كاك فەرەیدونی عەلی ئەمینی نووسەر و سیاستمەدار، كە دەكاتە ئامۆزازای من و شێركۆ، هەمیشە هاتوچۆی یەكترمان دەكرد. كاك فەرەیدون كەسێكی قسەخۆش و بە دەمودوو بوو، بیرمە چیرۆك و شیعری منداڵانی بۆ دەخوێندینەوە و ئامۆژگاریی منداڵانەی بەسوودی دەكردین، ئەو دیمەنانەم هەردەم لە یادە. دایكی كاك فەرەیدون ناوی ئایشێ خان بوو، كەسێكی زیرەك و ورد بوو، زۆر حەزی لە پرسیار و لێكۆڵینەوە بوو لەسەر ژیانی رۆژانەمان، كەسێكی فزوولی بوو، حەزی دەكرد هەموو شتێک بزانێت لە گەڕەكەكەدا، وەكوو پرسگەیەكی جوان وا بوو بۆ هەمووان، یادی بەخێر.

لە خوێندندا تا چ قۆناغێکت خوێندووە؟
تا پۆلی چوارەمی پەیمانگەی هونەرەجوانەكان، بەشی شێوەكاری و دەستكردم خوێندووە، ماوەیەكی كورتیش كاری مامۆستاییم کردووە، مامۆستای تەشكیلی بووم.

بۆچی ماوەیەکی کورت، چی وای لێ کردیت وازبهێنیت؟
بەهۆی پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیرییەوە وازم لە خوێندن و كار هێنا و بوومە ژنی ماڵەوە، دواتریش بوومە دایكی سێ كچ و كوڕێك و بە پەروەردەی منداڵەوە سەرقاڵ بووم.

چ ساڵێک بوو کە لەگەڵ کاک شێرکۆ هاوسەرگیریتان کرد؟
ساڵی 1969 بوو، تەمەنم 19 ساڵ بوو کە هاوسەرگیریم كرد.

ئەى کاک شێرکۆ؟
شێركۆ 10 ساڵ لە من بە تەمەنتر بوو.
شێركۆ 10 ساڵ لە من بە تەمەنتر بوو.
هاوسەرگیرییەکەتان بە خۆشەویستی بوو؟
بەڵێ، هاوسەرگیرییەكەمان بە خۆشەویستی بوو، خۆشەویستییەكی شەرمنانەی ئەو سەردەمە، كە خۆت دەزانیت قۆناغێكی پەیوەندیی تایبەتە و دوو كەس هەست بە خۆشەویستی و راكێشانی سۆزی یەكتر دەكەن، کە ئەوکات لەژێر شەرمێکی زۆر و نائارامی و نەزانینی دەربڕینی هەست و خۆشەویستیدا بوو، وەك ئێستا نەبوو.

کاک شێرکۆ تا چەندێک کاریگەریی هەبوو لەسەرت؟
كاریگەرییەكی ئەرێنی و جوانی هەبوو لەسەرم، بەتایبەتی لە پرسە نەتەوایەتییەكاندا، لە هەمان كاتدا بەهۆی شیعر و نووسینەكانییەوە ئاسۆی بینین و خەیاڵمی زیاتر كردووە و بووە هۆی ئەوەی شیعرەكانی بخوێنمەوە و بەدوایاندا بچم... لە راستیدا شێركۆ بووە یەكەم مامۆستای ئاشناكردنم بە شیعر.

بەهۆی هەڵوێستی سیاسی و شیعرەکانییەوە کاک شێرکۆ ژیانێکی ئاسایی نەبوو، ئەوە کاریگەریی لەسەر باری ئابووری و کۆمەڵایەتیی ئێوە چۆن بوو؟
بەدڵنیاییەوە ژیانی سیاسیی شێركۆ كاریگەریی لەسەرمان زۆر بوو. ئەو بابەتە دوو بەشە؛ بەشێكیان هەمیشە جێگەی سەربەرزی بووە بۆ ئێمە، بەڵام لە هەمان كاتیشدا بەشەكەی تر بووەتە هۆی دەربەدەری و ماڵ و جێگە هەڵكەندنمان لێرە و لەوێ. زیاتر لە ماڵی باوكم دەژیاین و ئەوان داڵدەیان دەداین، باری ئابوورییشمان خراپ بوو، لە رووی كۆمەڵایەتیشەوە؛ بەهۆی ترسی گیران و ئەو گوشارەی لەو سەردەمەدا حكومەت لەسەرمان دروستی كردبوو، بە جۆرێک لە جۆرەکان گۆشەگیر بووبووین، زۆر لە خزم و دۆستان خۆیان لێ دەشاردینەوە. بەكورتی، میوانێكی رەزاسووك نەبووین و ناحەقیشیان ناگرم، بەهۆی ئەو ترس و داڵەڕاوكێیەی حزبی بەعس بۆ ئێمەومانانیان دروست كردبوو لە شاردا بۆ دەستگیركردنی ئێمە و ئەوانەشی داڵدەیان دەداین.

چۆن لەگەڵ ئەو دەربەدەری و دۆخە نالەبارەدا خۆت گونجاند؟
خۆگونجاندنم هەبووە بەپێی دەور و زرووفەكەم، تێگەیشتنم هەبووە بۆ ئەو وەكوو كەسێكی دەركەوتووی ناو دنیای ئەدەب و شیعر، ئازادیی خۆی هەبووە و رێگر نەبووم و هاوكاری تەواوی بووم لەو بوارانەدا، سەفەری زۆر و بەجێهێشتنمان هەندێک تاقەتپڕووكێن بوو، حەزم پێ نەدەكرد لە سەرەتادا، بەڵام ئیتر وردە وردە خۆم راهێنا و لەوە گەیشتم ئەمە كاری نوێژە و دوورودرێژە... لەو شارە نەڕۆیشتم و ئەو دەردەم نۆشی بۆ سەركەوتنی ئەو، ئێستا بەرهەمەكەی بووەتە شانازییەكی گەورە بۆ هەموومان، سوپاس بۆ خوا.

دوای ئەوەی کاک شێرکۆ لە شۆڕشی نوێدا چووەوە شاخ و ژیانی پێشمەرگایەتی، تۆ لەگەڵی چوویتە دەرەوە؟
شێركۆ دوای مفاوەزاتەكەی میری و شۆڕش لە ساڵی 1985، بۆ جاری سێیەم لە ژیانیدا چووەوە شاخ و لە بەرگەڵوو لە دەزگای راگەیاند و رادیۆی شۆڕش گیرسایەوە، ئێمە بەدزییەوە سەردانمان دەكرد بۆ كاتی كورت كورت، بەڵام بە هەمیشەیی نەمامەوە، لەبەر ئەو چوار منداڵەمان قورس بوو مانەوە لەو هەلومەرجە سەختەدا. خۆشی تا كۆتایی 1986 لە دۆڵی جافایەتی مایەوە و دوای سەختبوونی دۆخەكە و بۆردوومانی ناوچەكە بە چەكی كیمیایی، لەسەر پێشنیاری خودی جەنابی مام جەلال، خوا لێی خۆش بێت، شۆڕشی بەرەو هەندەران جێهێشت و یەكەم جار لە رێگەی سووریاوە چووە ئیتاڵیا، دواتر لە سوید گیرسایەوە و لەوێ مافی مانەوەی وەرگرت.

ئەى ئێوە کەی و چۆن چوونە سوید؟
دوای دەعوەتكردنی لەلایەن یانەی قەڵەمی نووسەرانی سوید و بەخشینی خەڵاتی تۆخۆلسكی لە ساڵی 1987دا، ئیتر هەلی ئەوە رەخسا ئێمەش ببات بۆ ئەوێ. دوای خۆشاردنەوە و دەربەدەری، لە رێگەی شۆڕش و ئەوكات بە هاوكاریی برای بەڕێز كاك ملازم عومەر، خۆم و هەر چوار منداڵەكەم و شەفیقە خانی دایكی شێركۆ بە رێگەی قاچاغ و پێ و سواری وڵاخ چووینە ئێران، بۆ ماوەی یازدە مانگ لە گەڕەكی حەسارەكی كەرەج لەگەڵ كۆمەڵێك كوردی ئاوارەدا ژیاین. دوای نزیكەی ساڵێك چاوەڕوانی، بەهۆی شێركۆوە توانیمان لە رێگەی باڵیۆزخانەی سویدەوە ئیقامە وەربگرین، سەرەنجام رۆژی 7ی ئایاری 1988 گەیشتینە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید و دوای دابڕانێكی زۆر، هەموو بە یەكتر شاد بووینەوە. تا ئێستا، کە دەكاتە 37 ساڵ، لە سوید نیشتەجێین.

هەرچەندە لە سوید بەیەکتر شاد بوونەوە، بەڵام ئاشکرایە کە کاک شێرکۆ بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆڕە شیعرییەکاندا بەردەوام ئەم وڵات و ئەو وڵاتی دەکرد و دوای راپەڕین و دروستکردنی یەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بووە یەکەم وەزیری رۆشنبیری، واتە دیسان دووری و لێکدابڕان، چۆن بوو ئێوەش لەگەڵی نەگەڕانەوە و لەوێ مانەوە؟
بەڵێ وایە، دیسانەوە سەفەر بۆ كۆڕكردن بۆ كوردانی ئاوارەی ئەوروپا و ئەمەریكا و وڵاتانی تر دەستیپێكردەوە، ئێمە تەنیا بووینەوە، بەڵام ئەم جارە ماڵ و حاڵی خۆمان هەبوو، لە رووی داراییەوە ژیانمان باشتر بوو. دواتر لە راپەڕین و رزگاربوونی هەرێمی كوردستان لە 1991دا، ئەم جارە بە یەکجاری گەڕایەوە وڵات و بووە یەكەم وەزیری رۆشینبیریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی یەكەمدا، بۆ ئەوەش لە هەولێر جێگیر بوو، ئێمە ناوبەناو سەردانمان دەكرد و ئەویش بۆ پشووی هاوینان دەگەڕایەوە سوید، بەڵام وامان بڕیاردا سەر لە منداڵەكان تێك نەدەین و هەر لە سوید بمێنینەوە و سەردان بكەین، جا نازانم بڕیارێكی دروست بوو یان نا.

کاک شێرکۆ لە یادەوەرییەکانیدا باس لەوە دەکات فێربوونی زمانی سویدی بۆ ئەو گران بووە، بۆ تۆ چۆن بوو؟
وەكوو هەموو كەسێك كە دێتە ئەو وڵاتە، هەموو دەستمان كرد بە فێربوونی زمانی سویدی و منداڵەكان بەخێرایی و من و باوكیان هێواشتر، فێری زمانی سویدی بووین. من كاروباری رۆژانەی خۆم رایی دەكەم و شتێك باشم، بەڵام راستت دەوێت هەندێک جار بەشی كاری قورس، وەك نامەنووسین و چوونە لای پزیشک ناكات و وەرگێڕ بەكار دەهێنم.

لەوێ بەشداریی چالاکییە سیاسی و بۆنە نەتەوایەتییەکانت دەکرد؟
من زیاتر سەرقاڵی ماڵ و منداڵ بووم، كەمتر پەرژاومەتە سەر كاری سیاسی، بەڵام لە هەموو بۆنە گشتی و نەتەوایەتییەكاندا بەشداریی كارامان هەبووە و هەموو دۆستمان بوون. دوو جاریش پاداشت كراوم لە ساڵیادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە سوید وەك هاوسەری شێركۆ بێكەس، من سوپاسیان دەكەم.

وتت سێ کچ و کوڕێکم هەیە، ناویان چییە و کەی لەدایک بوون؟
بەڵێ، خاوەنی سێ كچ و كوڕێكم و هەموویان لە سلێمانی لەدایک بوون؛ هەڵبەست، كچی نۆبەرەمە، لە ساڵی 1970 لەدایك بووە. هەڵۆ، تاقانە كوڕمانە، ساڵی 1972 لەدایك بووە. هێژا، كچی دووەممە، لەدایکبووی ساڵی 1974ە. هانا، كۆتا كچ و منداڵمانە، لە ساڵی 1979 لەدایك بووە.

پەیوەندیتان چۆنە و لەکوێ دەژین؟
پەیوەندییەكی باشمان هەیە و هەموو ژیانی هاوسەرگیرییان لەگەڵ كورددا پێك هێناوە. هەڵبەست خاوەنی دوو كوڕە (سیار و ئامیار)، هێژا خاوەنی یەك كوڕە (میلان)، هانا خاوەنی دوو كوڕە (ئاران و ئادان). هەموومان لە ستۆكهۆڵم لە نزیك یەكتری دەژین. هەڵۆی كوڕیشم چوار ساڵە گەڕاوەتەوە كوردستان و لێرە دەژی، خەریكی كاری ئەدەبی و كولتوورییە، لە ئێستادا سەرۆكی ئینستتیوتی داكۆیە بۆ گەشەپێدانی هونەر و كولتوور لە سلێمانی.

لە ئێستادا بە چییەوە سەرقاڵیت؟
لە ئێستادا خانەنشینم، بە منداڵەکانەوە (كچەزاكانم) سەرقاڵم و بەردەوامیش لەگەڵ كوردانی ئەوێ لە پەیوەندیدام، ناوبەناو لە كۆمەڵەیەكی كوردیی ژناندا بە ناوی (گەشەی ژنان) خۆبەخشانە كار دەكەم، كۆ دەبینەوە بۆ كاری دەستی و بۆنە گشتییەكان، بۆ نمایشی خواردن و كاری كولتووری كوردی لە سوید. بە بەردەوامییش ساڵانە سەردانی كوردستان دەكەمەوە، هەر وەكوو ئێستا كە بە سوپاسەوە ئەم دەرفەتی چاوپێكەوتنە دروست بوو لەگەڵ تۆدا (نەرمین عوسمان)، کە هاوڕێیەکی خۆشەویستیت، چونکە كە یەكەم جار هاتینە سوید، وەك دەڵێن پێڵاوی غەریبیمان لە ماڵی ئێوەدا كرایەوە، لەگەڵ كاكە دارۆی رەحمەتی و منداڵەکاندا. زۆر هاوكارمان بوون، تەنانەت بە گەیشتنمان بۆ سوید، لە فڕۆكەخانەی ستۆكهۆڵم باوكی منداڵەکان و كاكە دارۆ و كاك تەها باراوی و كاك رەسوڵ مەحمود، بە سوپاسەوە، لە پێشوازیماندا بە گوڵەوە وەستا بوون. دیمەنێكە هەرگیز لە یادی ناكەم، كاتژمێر 11:30 خولەکی رۆژی 7ی ئایاری 1988 بوو.

تا چەند ئاوێتەی شیعرەکانی کاک شێرکۆیت و کام شیعرەیانت لە هەموویان زیاتر پێ خۆشە؟
وەكوو لە سەرەتادا ئاماژەم پێ دا، لە تەمەنی هەرزەكاریمدا بە شیعرەكانی شێركۆ بێكەس دەستم كرد بە شیعر خوێندنەوە. من زیاتر حەز بە شیعرە كورتەكانی دەكەم و ئاسانترە بۆ لەبەركردن. زۆربەیانم خوێندووەتەوە. لە بیرتان نەچێت، شیعری (دیاریی ئەم جارە بۆ "ن"ی خۆشەویست)، ئەوە بۆ بەندە نووسراوە لە ساڵی 1967دا، کە دەڵێت:

لەسەر ڕێگەی گەڕانەوەم
چی بێ دیاریی سەردانەوەم؟!
بۆ ئەم جارە
بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟!
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەو یارە
زۆر نازدارە؟!
پاش گەیشتن
چی بێ دیاریی پێشکەشکردن؟
چی بێ گوڵی دڵ و دەستم
بۆ تاقانەی خۆشەویستم؟!
چی بێ دیاریی سەردانەوەم؟!
بۆ ئەم جارە
بۆ نەورۆزی ئەم بەهارە
چی پەسەندی یادگارە؟!
چی بۆ بەرم؟
بۆ ئەو یارە
زۆر نازدارە؟!
پاش گەیشتن
چی بێ دیاریی پێشکەشکردن؟
چی بێ گوڵی دڵ و دەستم
بۆ تاقانەی خۆشەویستم؟!
شیعرەكە درێژە و ئەمە سەرەتاكەیەتی... سەبارەت بە كورتەشیعرەكانی، دوو دانەیان دڵخوازی منە: یەكەمیان، شیعری باران:
باران هەموو
بارینێکی جوان نییە و
هەموویشیان ناویان بارانە.
دارستان هەموو دارێکی
هەر جوان نییە و
هەموویشیان ناویان هەر دارە.
مرۆڤی خوا
باڵندەی خوا
ئاژەڵی خوایش
هەموو وەکوو یەک جوان نین و
شیعرەکانی منیش هەروا...
بارینێکی جوان نییە و
هەموویشیان ناویان بارانە.
دارستان هەموو دارێکی
هەر جوان نییە و
هەموویشیان ناویان هەر دارە.
مرۆڤی خوا
باڵندەی خوا
ئاژەڵی خوایش
هەموو وەکوو یەک جوان نین و
شیعرەکانی منیش هەروا...
دووەمیشیان، شیعری سكاڵایە:
لە دوای خنکانی "هەڵەبجە"
سکاڵایەکی درێژم نووسی بۆ خوا
بەر لە خەڵکی بۆ درەختێکم خوێندەوە
درەخت گریا!
لە پەناوە باڵندەیەکی پۆستەچی
وتی: باشە کێ بۆت ئەبا؟!
گەر بەتەمای منی بیبەم
من ناگەمە عەرشی خودا!
بۆ شەو درەنگ
فریشتەی ڕەشپۆشی شیعرم
وتی: تۆ هیچ خەمت نەبێ
من بۆت ئەبەم هەتا سەرێ
تا کەشکەڵان
بەڵام بەڵێنت نادەمێ
خۆی نامەکەم لێ وەرگرێ!
خۆت ئەیزانی خودای گەورە
کێ ئەیبینێ؟!
وتم: سوپاس... تۆ هەڵفرە!
فریشتەی ئیلهام هەڵفری و
لەگەڵ خۆیا سکاڵای برد...
ڕۆژی دوایی کە هاتەوە
سکرتێری پلە چواری نووسینگەی خوا
"عوبێد" ناوێ
هەر لەسەر هەمان سکاڵا و لە دامێنا
بە عەرەبی بۆی نووسیبووم:
گەوجە بیکە بە عەرەبی
کەس لێرە کوردی نازانێ و
نایبەین بۆ خوا!
لە کۆتاییدا هەر پەیام و قسەیەکت هەیە بفەرموو...
ئەوەی لە كۆتاییدا دەمەوێت بیڵێم و زۆر دڵمان پێی خۆشە، ئەوەیە كە وەسێتەكەی شێركۆ هەندێكی جێبەجێ كرا و لە پاركی ئازادی بە خاك سپێردرا، ئەگەر چی هەموو وەسێتەكەی وەكوو خۆی جێبەجێ نەكراوە، بەڵام خۆشبەختانە بەشە سەرەكییەكەی جێبەجێ كراوە. لە هەمووی گرنگتر، كردنی ماڵەكەمانە بە مۆزەخانەیەكی شایستە بۆ شێركۆ بێكەس، وەك ناسنامەیەكی ئەدەبیی گرنگی ئەم شارە، كە ئەوەش بە چاودێری و لەسەر ئەركی كاكە هاوڕێی شێخ دارۆی شێخ نوری جێبەجێ دەکرێت، كە مێژوویەكی گەورەی بۆ خۆی و ئەم شارە تۆمار دەکات.

من كاكە هاوڕێ گیان بە برای هەڵۆ و بە كوڕی خۆم دەزانم، زۆر سوپاسی دەكەم و ئاواتەكەی ئێمەی هێنایە دی، هەمیشە دەست بە دوعام و لە خوا دەپاڕێمەوە خودا تەمەندرێژی بكات بۆ خزمەتی ئەم شارە و كارە كولتوورییەكانی تری، كە هەمیشە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم شارە ئەنجامیان دەدات.
* ئەم چاوپێكەوتنە بەڕێز (نەرمین عوسمان) لە چوارچێوەی پرۆژەی نووسینەوەی مێژووی بەشداریی ژنی كورد لە بوارە جیاوازەكاندا سازیكردووە
ر.س

بیروڕا