کوردستانی
چوار سەرۆکایەتییەکە راگەیەندراوێکیان لەبارەی مووچە بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆبوونەوە و دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوێکی چوار سەرۆکایەتییەکە هاتووە "دۆسیەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کراوە .
ئاماژە بەوەش دراوە "دادگای فیدڕاڵیی رێکارەکانی گەرەنتی خەرجکردنی مووچەیان بەشێوەیەکی رێکوپێک و دادپەروەرانە بەپێی دەستوور و یاسا خستەڕوو".
هەروەها "حکومەتی فیدراڵیی پێداچوونەوەی بەو رێوشوێنانەدا کرد کە گیراونەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە خەرجکردنی مووچە بە شێوەیەکی رێکوپێک و دادپەروەرانە کە لەگەڵ بڕگە دەستووری و یاساییەکاندا بگونجێت".
ع
بیروڕا



