کوردستانی

شاندێكى سیاسیی له‌ باكوره‌وه‌ ده‌چێته‌ رۆژئاوا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندێكى سیاسیی له‌ باكوره‌وه‌ ده‌چێته‌ رۆژئاوا

مه‌ودا میدیا-

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (ده‌م پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ پارت و گروپە سیاسییەکانی رۆژئاوای كوردستان، لە رێگەی باشوری کوردستانەوە بەرەو رۆژئاوا ده‌چن.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان رایگەیاند "تولای حاتەم ئۆغولاری، ھاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی و کەسکین بەیندیر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) لەگەڵ ژمارەیەک په‌رله‌مانتار و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەمڕۆ بەرەو رۆژئاواى كوردستان ده‌چن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوه‌ "شاندەکە لە رێگەی باشوری کوردستانەوە گەشت دەکات بۆ ناوچە خۆبەڕێوەبەرییەکانی رۆژئاوا و بڕیارە زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و هێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە ئەنجامبدرێت".

ع

Qaiwan
Qaiwan