کوردستانی

ئه‌مساڵ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئه‌م كاره‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مساڵ بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئه‌م كاره‌ ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگاكانى هه‌رێمى كوردستان هێڵى په‌ڕینه‌وه‌ دروستبكرێت، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراویان بۆ هاتووه‌ و له‌ هه‌فته‌ و دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن هێڵى په‌ڕینه‌وه‌ دروستده‌كه‌ن".

سامان عه‌لى داود، وته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بۆ ساڵى نوێى خوێندن له‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان له‌ لایه‌ن به‌شى ئه‌ندازه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان، هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ دروستده‌كه‌ن".

وتیشى "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نووسراویان بۆ هاتووه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن تاصه‌ و فلاشه‌ر دابنرێت و به‌ بۆیاخیش هێڵى په‌ڕینه‌وه‌ دروستبكه‌ن، به‌ڵام كه‌ره‌سته‌ى پێویستیان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و ده‌رخسته‌یان كردووه‌ بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ مانگى داهاتوودا وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌".
 
ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "تاوه‌كو وه‌ڵامى ده‌رخسته‌كه‌یان ده‌درێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌، پێش وه‌خته‌ له‌ هه‌فته‌ و دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ستده‌كه‌ن به‌ بۆیاخى هێڵى په‌ڕینه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان و باخچه‌كانى ساوایان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان