فەرمان حسێن دەروێش
ساڵیادی راپەڕینی سەیدسادق و دەڤەری شارەزوور
وێنە گەورەکە:
رۆژی۱۳ی ٥ی ۱۹٨۷ هاوکات ۱٤ی مانگی رەمەزان بوو، خەڵکی دەڤەری شارەزوور راپەڕینیان بەرپاکرد، راپەڕینەکە سەرەتا لە سەیدسادقەوە سەرچاوەی گرت و هەتا هەڵەبجەی گرتەوە (هەڵەبجە، سەیدسادق، خورماڵ، سیروان) رێکخستنی سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی ئەوکات هەڵسوڕێنەر و بزوێنەری سەرەکی راپەڕینەکەبوون، لەبەرئەوە دەکرێت بڵێین راپەڕینێکی خۆڕسکی جەماوەرییە و هیچ هێزێک بەتەنها خاوەنداریی ناکات.

کار:
لەو کاتەدا حکومەتی عیراق دەستیکردبوو بە راگواستنی گوندەکانی شارەزوور بۆ ناو ئۆردوگا زۆرەملێکان و دەیویست لەم رێگەیەوە زیاتر پشتوپەنای شۆڕش و شۆڕشگێڕان لاواز بکات و گوندەکان لە ژیان، ژیار و شارستانی دووربخاتەوە و دابڕان درووستبکات لەنێوان شۆڕش و گوندەکان.

کاردانەوە:
ئەم راپەڕینەی هەڵەبجە و سەیدسادق و دەڤەری شارەزوور راستەوخۆ بۆ بەرپەرچدانەوەی راگواستنی گوندەکانی شارەزوور ئەنجامدرا، خەڵکی ناوچەکە راپەڕینی جەماوەرییان بەرپاکرد، بەم راپەڕینە گیانی شۆڕشگێڕی کوردایەتی برەوپێدایەوە لە ناوچەکە و دەڤەری شارەزوور بەگشتی.

رووداو:
راپەڕینی جەماوەریی سەرجەم شارەکانی گرتەوە و رژێمی بەعسیش هێزێکی زۆری سەربازی هێنایە سنوورەکە، بەشێوەیەک ناوچەکە بوو بە سەربازگەیەکی گەورە بەتایبەت شاری سەیدسادق، رژێم دەیویست بە هەر نرخێک هەیە کۆتایی بەم راپەڕینە بهێنێت و لە ئەنجامدا بەشێوەی هەڕەمەکی و بە مەبەستی بڵاوەپێکردن و کۆتایهێنان بەم راپەڕینە رژێم و سەربازەکانی بە تەقە وەڵامی خەڵکی دایەوە و لە ئەنجامدا شاری سەیدسادق شەڕی رووبەڕووبوونەوە روویدا و ژمارەیەک سەربازی رژێم کوژران و برینداربوون.

زیانەکان:
لە خەڵکی راپەڕیووی ناوچەکە لە شاری هەڵەبجە (٦) کەسی مەدەنی شەهیدبوون و (١٧) کەسی برینداریش کە دواتر لە نەخۆشخانەی شاری هەڵەبجە پیاوانی بەعس دەستگیریانکردن و شەهیدیان کردن، لە شاری سەیدسادق (٥) کەس شەهیدبوون و (٢) کەسیش برینداربوون، لە نزیک گوندی (گردی گۆ) رژێم بۆسەی نایەوە و (٢٦) هاوڵاتیی مەدەنی و بێتاوان دەستگیرکران، دواتر بران بۆ سەربازگەی لیوای سەیدسادق هەر لەوێش شەهیدکران، لەکاتێکدا ئەو هاوڵاتیاینە بەڕۆژوو بوون، شایەنی بیرهێنانەوەیە لە ساڵی (١٩٩٥) لە شوێنی سەربازگەی سەیدسادق گۆڕی بەکۆمەڵی ئەو (٢٦) شەهیدە دۆزرایەوە، کە خەڵکی خورماڵ و دەڤەری هەڵەبجە و هەورامان بوون.

کاردانەوەی حکومەتی عیراق:
لە تۆڵەی راپەڕینی۱٣ی ٥ی ۱۹٨۷ی دەڤەری شارەزوور رژێمی بەعسی عیراقی و حکومەتەکەی نزیکەی (٣٠٠) خانووی لە هەڵەبجە رووخاند و هەروەها لە گەڕەکی (حەسار)ی شاری سەیدسادق ژمارەیەک خانووی هاوڵاتییانی خاپوورکرد.

یەکێک لە چیرۆکەکان: رژێمی بەعس، دکتۆرێکی بەزیندوویی سوتاند!
کارێکی نامرۆڤانە، بەرانبەر دکتۆرێکی مرۆڤدۆست، یەکێک لە شەهیدەکانی راپەڕینەکەی سەیدسادق (جەمال جەلال عەبدوڵڵا) ناسراو بە (دکتۆرجەمال) بەعس و جەللادەکانی بەزیندوویی سوتاندیان، دکتۆر جەمال، برینپێچ بوو، بەڵام خەڵکی سەیدسادقیش پێیان دەوت دکتۆر جەمال، خەڵکی سلێمانی بوو، بەڵام زیاد لە دە ساڵ بوو لە نەخۆشخانەی سەیدسادق دەوامی دەکرد و ماڵەکەشی هێنابووە سەیدسادق لە نزیک گردی تەپەڕەش، خەڵکی خۆشیان دەویست و زۆر رێزیان لێدەگرت، رۆژی راپەڕینەکە پیاوانی رژێم رۆیشتنە ماڵی ناوبراو بەو بیانووەی بریندارەکانی تیمار کردووە و هاوکاریی شۆڕشگێڕەکانی کردووە، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە قونبەلەیەکی کوشندەی جۆری (فاس) یان تێگرت و گڕیان بەردایە جەستەی دکتۆر جەمال بەزیندوویی، خەڵکی سەیدسادق و شایەتحاڵەکان لە کاتی ئەم کارە نامرۆڤانەیە زۆر هەوڵیاندا رزگاری بکەن، بەڵام نەیانتوانی جەستەی گڕگرتووی دکتۆر جەمال بکوژێننەوە و رزگاری بکەن، بەو شێوەیە دکتۆر جەمال، گیانی فیدای راپەڕینی جەماوەری سەیدسادق کرد، هاوکات سۆرانی کوڕیشی دەستگیرکرا و لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکەی خەڵکی سەیدسادق قۆڵبەستیانکردن، بەڵام بە هەوڵی هەندێ کەسایەتی دەستڕۆشتووی ئەوکات ئازادکران.

خ.غ