فەرمان حسێن دەروێش
سوودبینین لە جینۆساید: ئاوشڤیتزی پۆڵەندا بەنموونە
ئێمە لە ئێستادا:
لەم قۆناغەدا سەختەی وڵاتەکەماندا کە ئاستی بێ ئومێدی لە حوکمڕانیی هەرێم گەیشتووەتە مەیلی نەفرەت لەخۆکردنی جەماعی "خودنەفرەتی" بەجۆرێک زوڵمی حکومەتی عیراق و بەغدا بەجوامێری و بە دادپەروەر دێتە بەرچاو، دەبێت وامان لێنەکات کەیسە نەتەوەییەکانمان بیربچێتەوە.

وتەیەک هەیە دەڵێت "ئـەگەر ئەمڕۆ شەڕی هەژاری و نـەزانی نەکەین، رۆژێک لە رۆژان دەبێت شەڕی هەژار و نەزانەکان خۆیان بکەین"، لەم سۆنگەیەوە دەبێت رەخنە لەخۆگرتن بۆ باشتربوون بکەینە ستراتیژی ئیش و کارمان.
بەداخەوە هێشتا هێزە سیاسییەکانی کورد بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە کێبڕکێی ململانێیان ناتەندروستە و ئامادەن لەپێناو بەرژەوەندیی حزبیی خۆیاندا سوکایەتی بەهەموو وزەی هاوڵاتییان بکەن و ببنە هۆکار بۆ بێ نرخکردنی بەها نەتەوەییەکانی تاوانی کۆمەڵکوژی گەلەکەیان، هەر ئەمەش وایکردووە دوای ئەم تاوانانەی بەرانبەر گەلی کورد ئەنجامدراوە جگە لە یادکردنەوەیەکی رۆتین و بێ گیان و بەهەدەردانی سامانی گشتی، خاوەن کەمترین خەیاڵ و پڕۆژەبن بۆ بونیادنانەوە.
هۆکاری بنەڕەتی:
هۆکاری ئەوەی نەمانتوانیوە هۆشیارانەتر و پۆزەتیڤانە وەبەرهێنان بکەین لە پرسی جینۆسایدی گەلی کورد، دەگەڕێتەوە بۆ درزتێبوون و شەقارشەقاربوونی هۆشیاریی نەتەوەیی، چونکە درزتێبوون و ناکامڵی لە هۆشیاریی نەتەوەیی ئەوەمان پێدەڵێت کە وڵاتانی تازەپێگەشتووی وەک ئێمە ئەگەر هۆشیارییەکی تەندروست و دامەزراو و رەسەنمان نەبێ بۆ گشت، ئەوا دەگەینە خاڵێک کە نەتەوە بگەڕێتەوە بۆ گرووپ و دەستە و لە دەوڵەتیشەوە بگەڕێتەوە بۆ خێڵ، بەداخەوە ئەم بەرەو دوا رۆیشتنە زیانێکی یەکجار گەورەی بە گەشەی نەتەوەیی و یەکێتیی نەتەوەیی کورد گەیاندووە و کاریشی کردووەتە سەر ئەوەی نەتوانین بچووکترین وەبەرهێنانی پۆزەتیڤانەی لەسەر بکەین.

سوودبینین لە قوربانی؟
گەلۆ بەڵێ، ئێمەش دەتوانین و دەکرێت قوربانی دەرهاوێشتەی پۆزەتیڤی لێ بکەوێتەوە وسوود لە قوربانیدانی گەلەکەمان ببینین بەشێوەی جۆراوجۆری سەردەمیانە، بەڵام چۆن؟
گەلۆ بەڵێ، ئێمەش دەتوانین و دەکرێت قوربانی دەرهاوێشتەی پۆزەتیڤی لێ بکەوێتەوە وسوود لە قوربانیدانی گەلەکەمان ببینین بەشێوەی جۆراوجۆری سەردەمیانە، بەڵام چۆن؟
ئەمەش کاتێک دەبێت کە قوربانی لەدوای رووداوەکە هێمن دەبێتەوە و ئینجا هەوڵی هەستانەوە و خۆسازدانەوە دەدات، کورد لەدوای دەیان ساڵ لە جینۆسایدکردنی بۆ نەیتوانیوە ئەم کارانە بە رێکخراوەیی و زانستیانە و سەردەمیانە بکات؟
کورد خۆی گەلێکی جینۆسایدکراوە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بە ئەندازەیەکی کەم ئاشنایەتیی لەگەڵ ئەم زاراوەیە پەیداکرد و تائێستایش وەک پێویست لە گرنگی و کاریگەریی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لۆبیی نێودەوڵەتی و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تایبەت بە پرسی جینۆسایدی گەلەکەی تێنەگەیشتووە و ئەمەش وایکردووە وەک گەلێکی جینۆسایدکراو ناتوانێت و نەیتوانیوە کۆژانەکانی بگەیەنێت و زۆربەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و گەلانی جیهان بێئاگان لەو تاوانکارییانەی بەرانبەر گەلی کورد ئەنجامدراون، هەر ئەمەیش هۆکارێکیترە تائێستا جینۆسایدی کوردان هیچ سوودبینینێکی پۆزەتیڤانەی لە سەرجەم ئاستەکان لەسەر نەکراوە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە.
پێویستیی نەتەوەیی:
گەلی کورد پێویستی بە پەیامی سیاسی و رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی گشتگیر هەیە کە گوزارشت بن لە هەستی باڵای نەتەوەیی، گرنگە قۆناغی خۆخواردنەوە و شین و زاری و خۆڕەشپۆشکردن تێپەڕێنین و زووتر و باشتر و هۆشیارانەترهەوڵی وەبەرهێنانی جۆراوجۆر بدرێت لە پرسی جینۆسایدی گەلی کورد، لەلایەکیتریشەوە بەدابینکردنی ماف و پێداویستییە ماددی و مرۆییەکانی قوربانیانیش برینەکان ساڕێژبکرێن.

پێویست ناکات لەسەر ساڵ بووەستین تا ئەگەر و چانسی نوێمان بداتێ، هەموو بەیانییەک کە خۆرهەڵدێت، رۆژێکی تازەیە، هەموو بەیانییەک ئەگەرێکی نوێیە بۆ سروشت و بایالۆژیای جەستەی نەتەوەییمان، هەموو رۆژێک کۆمەڵێک گۆڕانگارییە، خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا هەموو 24 کاتژمێرێک پڕێتی لە ئەگەر و دەرفەت و گۆڕانکاریی باش، ئێمە و گەلانی جینۆسایدکراوی جیهان دەبێت هەموو خۆرهەڵاتنێک ئومێدی جوان و باش بۆ نەتەوەکانمان دروستبکەین و بیانکەین بەڕاستی.
سەرنج:
ئەو گەلانەی جینۆسایدکراون لە گەلی کورد هۆشیارانەتر و ژیرانەترتوانیویانە کار لە مەسەلەی جینۆسایدی خۆیان بکەن و وەبەرهێنانیان لە بەرزڕاگرتنی شکۆی قوربانییەکانیان کردووە و بەرەی ناوخۆیی خۆیان بەهێزکردووە بۆ راکێشانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و تەواوی ململانێ و ناکۆکیی سیاسی و حزبییان وەلا ناوە و بەردەوام ئەو بابەتە لە سەرجەمی جموجووڵ و چالاکییەکانی ژیانیان پارێزراوە و بەشکۆ و بە هۆشیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

پۆڵەندا، ئاوشڤیتز۱و ئاوشڤیتز بێرکێناو/ بەنموونە
گەورەترین مۆزەخانە و مۆنۆمێنتی یادەوەریی هۆڵۆکۆستە لە جیهاندا، کەمپی کۆکردنەوە و لەناوبردنی قوربانیانی هۆڵۆکۆست (١٩٤٠ بۆ ١٩٤٥)، یەکێک لە گەورەترین کەمپی نازییەکان بۆ کۆمەڵکوژی هەموو ئەوانەی بەشێک نین لە گەلانی ئاری و نازییەکان بەتایبەت جووەکان، لە باشووری پۆڵەندا دەکەوێتە نزیک شاری کراکۆڤ، واتا زیاتر لە سێ سەد کیلۆمەتر دوورە لە (وارشۆ)، یەکێک لە ترسناکترین و بەدناوترینی ئەو (٤٧) کەمپە سەرەکییەی نازییەکانە بۆ ئەنجامدانی جینۆساید، ئەم مۆنۆمێنتە بریتییە لە دوو بەشی سەرەکی:
یەک: ئاوشڤیتز دو: ئاوشڤیتزـ بێرکێناو

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتەکە تاکۆتایی ساڵی (٢٠٢٤) ئەو کەسانەی سەردانیان کردووە (١٫٨٣٠٫٠٠٠) یەک ملیۆن و هەشت سەد و سی هەزار کەس بوون، ئێمەش کۆتایی مانگی (٥)ی ئەمساڵ لەگەڵ سەدان کەس بە گرووپ گەشتێکی مێژوویی- زانستیی یەک رۆژەمان ئەنجامدا.
مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی ئاوشڤیتز بەشێوەیەکی زانستیانەی ورد هۆڵەکانی رێکخراوە و خراوەتە خزمەتی ئەوانەی سەردانی دەکەن و ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو گەشتیار بەتایبەت سەردانی دەکەن و ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەکی ماددیی زۆر گرنگ و باشی ئەم وڵاتە، ئەم دەزگا گەورەیە لەئێستادا پێکهاتووە لە (١٥٠) بینا و (۳۰۰) کەلاوەی بەجێماوی بینای کەمپەکە.
چەندین ئاسەواری سامناکی ئاوشڤیتز:
★تێکڕا ژمارەی قوربانیان لە هەردوو (ئاوشڤیتز)دا بە ملیۆنێک و سەد هەزار کەس دەخەمڵێندرێت و زیاتر لە ملیۆنێکیان جووەکان بوون، هەندێک سەرچاوەش پێیان دەوتین کە ژمارەی قوربانیان لێرە زیاتر بووە لە دوو ملیۆن.

★هەبوونی پێنج کورەی هەمیشەیی بۆ سوتاندن، توانای هەر پێنج کورەکەی ئاوشڤیتز و ئاوشڤیتز بێرکێنا و سوتاندنی پێنج هەزار کەس بووە تەرم بووە لە رۆژێکدا، بەردەوامیش ماوەی پێنج ساڵ ئەم کورانە لەکاردا بوون.
★هۆڵێکی پڕ لە قژ و تووکەسەری پەلکی ژنان بوو، پێکهاتبوو لە زیاتر لە دوو تۆن بە رەنگی جیاواز کە ئەمە نموونەی سەدان تۆن قژی قوربانیان بوو لەپێش کوشتن و سووتاندنیان سەریان تاشیون و ئەم قژ و توکانە نێردراون بۆ رستن و چنین و کراون بە راخەر و بەتانی و دابەشکراوەتەوە بەسەر کامپەکەدا.
★کورەی سوتاندن کە زۆربەی لەژێر زەویدا بوو، لێرە پۆل پۆل زیندانەکان رووت دەکرانەوە و سەریان دەتاشین و بەبیانووی ئەوەی دەیاننێرن بۆ گەرماوکردن، بەڵام لەبری ئاو لە دووشەکانی بنمیچی هۆڵەکەوە گازی(Zyklon_ B) دەڕژاند بەسەریاندا و بەپۆلێکی تر لە بەندییەکان ئەوانەی مردوون یان بێهۆش بوون بەگازی (زلیکۆن بی) دەیانکردنە کورەی سوتاندنەکە و دەبوون بە خۆڵەمێش.
★زیاتر لە ۱۳ کیلۆمەتر پەرژینی تەلی دڕکاوی ئاسن ماون کە لەکاتی خۆی کارەبای وزەبەرزی لەسەر بووە بۆ ئەوەی هیچ زیندانییەک نەتوانێ لێی نزیک ببێتەوە بەمەبەستی هەڵهاتن، هەروەها چەندین ئاسەواری سامناکی تر...
کۆتایی:
راستە هەستکردن بەخەمی ئەوی تر، ئەرککێشان بۆ بەرانبەر بێ بەرانبەر، داکۆکیکردن لە مافێک کە هیی خۆت نییە، بەرزترین ئاستی مرۆڤایەتییە، بەڵام بەرانبەر بە خاک و خەڵکی خۆت ئەرکە و شانازییە و دەبێت بە هەموومانەوە خزمەت بکەین و رەخنەی دروست و بونیادنەر لە خۆمان بگرین و هەڵەکان راستبکەینەوە.

ئەم نموونە بۆ ئەوەیە دەبێت ئێمەش دەستبکەینەوە بە بونیادنانەوەی خۆمان، دەستپێکردنەوەی راست و دروستیش ئەوەیە بێدەنگیمان نەکەینە دواهەوڵ بۆ وتنی هەموو ئەو شتانەی بە قسەکردن و رەفتار دەبێت باشیان بکەین و دروستیان بکەینەوە.
ر.س