کوردستانی

رێباز حەملان و مەسعود حەیدەر: بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێباز حەملان و مەسعود حەیدەر: بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان نەبووە
مەودا میدیا-

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق سەبارەت بە نەناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرایکرد کە لەگەڵ عیراق ناتوانرێت گرێنتی هیچ رێککەوتنێک بکرێت، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە".

رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "بڕیارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەبارەی چاەسەرکردنی بابەتی مووچەی مانگی چوار بکرێت، بەڵام گرێنتی هیچ شتێک لەگەڵ بەغدا ناکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و بڕیارەی بودجە نەبووە کە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بووە، حکومەتی هەرێم رێککەوتنی نوێی لەگەڵ بەغدا کردووە بەڵام پابەند نەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو "نەناردنی مووچە بە سیاسی کراوەو هەر لەئێستاوە بووە بە بەشێک لە بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی عیراق ئەگەرنا تەیف سامی دەسەڵاتی ئەوەی نییە مووچەی هەرێم رابگرێت".

لای خۆیەوە مەسعود حەیدەر، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "هەر رۆژەو بە میزاجی کەسێک مامەڵە لەگەڵ مووچەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، دەبێت ئەوە کۆتایی بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەتاوەکو عەقڵیەتی حکومڕانی لە بەغدا نەگۆڕێت، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نابن، پابەندبوون بە دەستووری فیدراڵی و چارەسەری ناوچە کوردستانێکانی دەرەوەی هەرێم، چارەسەری کێشە ی ئابووری و دارایی ( مووچە ) نێوان هەرێم و بەغدا و پەیوەست بوون بە بنەماکانی شەراکەت و تەوافق و تەوازون".

ئەوەشی خستەڕوو "لەسەر بنەمای دەستوورو یاسا فیدراڵییەکان، دەبێت شایستەی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت و حکومەتی فیدراڵی وەکو هەرێمێک مامەڵە بکات لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نەوەک وەکو پارێزگایەک یان یەکەیەکی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عیراق".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan