کوردستانی
ههموو شتێك لهسهر هێرشكردنه سهر رۆژئاواى كوردستان ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە چهندین سەرچاوەی دیپلۆماسیی و سیاسیی سەبارەت بە چۆنییەتى رێککەوتن لە سەر هێرشکردنە سەر رۆژئاواى کوردستان لەلایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورک و چەتەکانى جۆلانىیەوە، زانیارى نوێى باسكردووه.
ئاژانسەکە بڵاوىکردەوە "کۆبوونەوەی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ٤ی کانوونى دووەم بە کتوپڕی کۆتایی پێهات، بەمەش گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا کۆتایی پێهات، دوو بەرپرسی سوریا ئاماژەیان بەوە کردووه کۆبوونەوەیەکی دواتر لە پاریس تۆمەتبارکردنی ئیسرائیل بە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەخۆگرتبوو".
سەرچاوەیەکی سوری رایگەیاندووه "گفتوگۆکانى پاریس دەستی خستووەتە سەر هێرشی سنووردار دژی هێزەکانی قەسەدە، بەبێ ئەوەی هیچ ناڕەزایەتییەکی روون و ئاشکرا بێتە ئاراوە و پەیامێکی تورکیاش گەیاندووە، کە ئاماژە بەوە دەکات واشنتۆن دژایەتی کردەوەی سەربازیی ناکات بە مەرجێک هاوڵاتییانی مەدەنی کورد پارێزراو بن".
بەگوێرەی ئاژانسهكه دیپلۆماتکارێکی ئەمهریکی ئاشكرایكردووه "واشنتۆن ئاماژەی ناردووە بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە پشتگیرییەکانی دەکشێنێتەوە، سێ سەرچاوە پشتڕاستیان کردووەتەوە، تۆم باراک نوێنەری ئەمهریکا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانى سوریای دیموکراتی ئاگادار کردووەتەوە کە بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لەلای حکومەتی جۆلانییە نەک لای ئەوان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە ئەولەوییەتەکانی ئەمهریکا، سەبارەت بە نەخشەی سوریا".
ع
بیروڕا


