ئابووری

پارەی جووتیاران خەرج دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی جووتیاران خەرج دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر داوا لە جووتیارانە دەکات کە پارە و چەکی 2015یان وەرنەگرتووە ،بەڵگەکانیان پێشکەش بکەن تاوەکو پارەیان خەرج بکرێت.

سایلۆی هەولێر رایگەیاند "ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکەنەوە کە پارە و چەکی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە، رۆژی یەکشەممە سەردانی سایلۆکەیان بکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە جووتیاران ئەو بەڵگەنامانە پیشکەش بکەن کە بیسەلمێنێت چەکیان وەرنەگرتووە یان ئەو چەکە لەگەڵ خۆیان بێنن کە وەریانگرتووەو لە بانک بۆیان خەرج نەکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan