کوردستانی

مامه‌ ڤاندام: ئێران و توركیا ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كانم نه‌كه‌ن ده‌بمه‌ سوپرایزى هه‌ڵبژاردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامه‌ ڤاندام: ئێران و توركیا ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كانم نه‌كه‌ن ده‌بمه‌ سوپرایزى هه‌ڵبژاردن

مه‌ودا میدیا-

شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب، ناسراو به‌ مامه‌ ڤاندام كاندیدى سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، 

شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب له‌و باره‌وه‌ وتى "من پێویستییه‌كی زۆر گه‌وره‌م بۆ كورد له‌م قۆناغه‌دا، به‌س له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت كورسیه‌ك مسۆگه‌ر ده‌كه‌م و ده‌نگه‌كانی من ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ كه‌س چاوه‌ڕوانی ناكات".

باسى له‌وه‌شكرد "10 بۆ 15 هه‌زار ده‌نگم به‌س هی كچانه‌، ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران ده‌ستكاری ده‌نگه‌كانم نه‌كه‌ن من ده‌بمه‌ سوپرایزی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌".

وتیشى "ئه‌م شیكاریه‌ی من پشتی به‌ستووه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینەوە سیاسییه‌كانم، به‌ڵێن ده‌ده‌م یاسای هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌گۆڕم تاوه‌كو پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بتوانن ڕیش بهێڵنه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "خه‌ڵك ده‌نگم پێده‌ده‌ن چونكه‌ قسه‌ زانم، ئه‌گه‌ر من ده‌رنه‌چم ئیتر هه‌تاهه‌تایه‌ گۆرانكاریی له‌ كوردستان ناكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان