مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ هاوپیشەکانی سەردانی بەغدایان کردووە و ئەمڕۆش وەک هەنگاوێکی کرداریی و گرنگ، لیستی ناوی مامۆستایانی گرێبەست بە فەرمی و بە کاغەز رادەستی حکومەتی فیدراڵ کراوە بە مەبەستی جێگیرکردنیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو.
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند “خۆشبەختانە سەرجەم کار و رێکارە ئیداریی و تەکنیکییەکان بە سەرکەوتوویی کۆتاییانهاتووە و تەنها بڕیاری کۆتایی بدرێت، ئەوەش دامەزراندن و بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دڵنیایی دەدەن تاوەکو بەدەستهێنانی تەواوی مافە رەواکانیان و بەهەمیشەییکردنی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان ، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت”.
ب ح