مهودا میدیا-
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی عومان، رۆژی سێشەممە، عومان و ئێران لەبارەی ئەگەری دامەزراندنی رێڕەوێکی کاتیی هاوبەشی کەشتیوانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە تاوتوێ کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی راوێژکارییەکاندا بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی سەلامەت لە رێگەی رێڕەوی ئاوی ستراتیژییەوە.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ عەباس عیراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی ، راوێژکاری بنیاتنەری ئەنجامداوە، گفتوگۆکان تیشک خرایە سەر گرنگی گەیشتن بەو رێکخستنانەی کە رێگە بە هەردوو وڵات بدات کەشتیوانیی سەلامەت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە دەست پێ بکەنەوە، هاوکات پارێزگاری لە سەروەری و مافە سەروەرییەکانیان بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا روونیکردووەتەوە، هەردوو وەزیر تاوتوێی چوارچێوەیەکی قۆناغبەندییان کردووە کە بنەمایەکی پراکتیکی و جێبەجێکراو لە ژێر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای گەرووەکە و کاردانەوەکانی شەڕی ئەم دواییە دابین دەکات.
چوارچێوە پێشنیار کراوەکە بریتییە لە دامەزراندنی رێڕەوێکی کاتیی هاوبەشی کەشتیوانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش بۆ پاککردنەوەی گەرووی مینەکان.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە دانوستانە تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامە، بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر رێڕەوێکی هەمیشەیی کەشتیوانیی و رێکخستنەکانی داهاتوو بۆ بەڕێوەبردنی گەرووەکە.
ع