مەودا میدیا-
تەندروستی دەم و ددان پێكهاتەیەكی بنەڕەتی تەندروستی گشتییە، رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە كوالێتی ژیان و خۆشگوزەرانیدا، بەڵام جیاوازییەكی بەرچاو لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی چاودێری تەندروستی دەم و ددان لە ناوەندە تەندروستییەكاندا هەیە، چونكە ئەو گرنگییەی كە لە ناوەندە تەندروستییە ئەهلییەكاندا پێی دەدرێت، لە ناوەندە جكومییەكاندا پێی نادرێت.
گرنگی نەدان بە تەندروستی دەمودان نەك تەنها كاریگەریی لەسەر تەندروستی دەم و ددان خۆی هەیە، بەڵكو كاریگەرییەكەی لەسەر تەندروستی گشتی فراوانترە، بۆیە زۆر گرنگە لە پەیوەندی نێوان تەندروستی دەمودان و تەندروستی گشتی تێبگەین و كاربكەین بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییانە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی تەندروست بۆ خۆمان فەراهەم بكەین.
شارەزایانی تەندروستیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن” بەشێكی زۆری ئەندامەكانی لەشی مرۆڤ پەیوەندی راستەوخۆیان بە تەندروستی دەمودانەوە هەیە، بۆیە كاتێك تەندروستی دەمودان تێكدەچێت و توشی هەوكردن دەبێت، ئەو ئەندامانەی تری جەستەش تووشی هەوكردن دەبن و رەنگە كاریگەری درێژخایەنیشیان لەسەر جێبهێڵێت.
لە عەرەبییەوە، ئەرسەلان پەرۆش