مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكى ئهمهریكا رایگهیاند “پێتان دهڵێم، ئێران بە فەرمیی بووەتە دەوڵەتێکی شکستخواردوو و کۆتایی هاتووە”.
باسى لهوهشكرد “ئەوان هێزی دەریایی، ئاسمانی و دراویان نەماوە و مووچەی پۆلیس و سەربازەکانیان نادەن، پێتان دەڵێم، هەڵاوسان لەوێ گەیشتووەتە 300% و سەرکردایەتییەکەیان بەتەواوی توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی لەدەستداوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “تەنیا شتێک کە هەیانە، هەواڵی ساختەیە لە ئەمهریکاوە لەگەڵ ئامادەییان بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران کە ئێستا ژمارەیان لە 100,000 کوژراو تێپەڕیوە”.
ئاماژهى بهوهشكرد “جەخت دەکەمەوە، دەبێت سەرکردەکانیان لەسەر تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتیی دادگایی بکرێن، ئەوان تەنیا خاوەنی کۆمەڵێک قسەی بێمانا و درۆن”.
ع