مەودا میدیا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رێوشوێنی نوێی بۆ سنوورداركردنی كاركردنی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان وەك تەكسی گرتووەتەبەر، ئەمەش دوای ناڕەزایەتی و گلەیی بەردەوامی شۆفێرانی تەكسی لە بەغدا بەرامبەر بە كێبڕكێی نایاسایی و بەكارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە رێگەی ئەپڵیكەیشنە ئەلیكترۆنییەكانەوە.
ئەحمەد كەریم، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گواستنەوەی تایبەت رایگەیاند” كاركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت پێچەوانەی یاسای هاتوچۆیە، بۆیە هەندێك مەرجی نوێ دانراوە بۆ رێگری لەم كێبڕكێیە، چونكە شۆفێرانی تەكسی باج و رسوومات دەدەن و مافی خۆیانە پارێزگاری لە پیشەكەیان بكرێت”.
لەلایەكی تریشەوە، حسێن عەبایجی، لە راگەیاندنی ئەپڵیكەیشنی حكومی”تەكسی نیشتمانی” ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” كاركردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سیستمی ئەواندا بە تەواوی قەدەغەیە، ئەپەكەیان سەر بە وەزارەتی گواستنەوەیە و تەنیا تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی رەسمی كرێ و لەژێر چاودێریی ئەمنیدایە”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە شۆفێرانی تەكسی بەردەوام گلەیی ئەوە دەكەن” ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان كێشەی گەورەی بژێوییان بۆ دروست كردوون، بەشێكی زۆری ئەو شۆفێرانە فەرمانبەری دەوڵەتن و دوای دەوامی رەسمی لە رێگەی ئەپەكانەوە سەرنشین دەگوازنەوە، داواش دەكەن یاسا سەروەر بێت و تەنیا خاوەن پیشەكان لە شەقامدا كار بكەن”.
ئ پ