مه‌ودا میدیا-
به‌شه‌خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت و بریكاره‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى سه‌به‌ته‌ى پێنجه‌م ئاماده‌بكه‌ن تا به‌شه‌خۆراكیان بۆ ره‌وانه بكرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌شه‌خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته شاره‌كان و ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت به‌سه‌ر بریكاره‌كان”.
وتیشى “رۆن و شه‌كر و برنج و نیسك و له‌تكه‌نۆك و دۆشاو دابه‌شده‌كرێت و ئه‌و ماددانه‌مان بۆ هاتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌ر بهشهخۆراكێك كه به ده‌ستمان ده‌گات، ده‌ستبه‌جێ دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین تا به زووترین كات بگات به ده‌ستى هاوڵاتییان”.
ع