مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا “سێنتكۆم” هێرشیكرده سه‌ر ئێران.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاكانى ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه “ئەمه‌ریکا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئێران و چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بەندەر عەباس كراون و ده‌نگى تەقینەوە بیستراوە”.
شه‌وى رابردووتر ئه‌مه‌ریكا هێرشى كرده سه‌ر دورگه‌ى خاركى ئێران و دواتریش ئێران وه‌ڵامى هێرشه‌كانى دایه‌وه و مووشه‌كى ئاراسته‌ى بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانى ناوچه‌كه كرد.
هێرشى ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ سه‌ر یه‌كتر، له‌دواى ته‌واوبوونى ئاگربه‌ستى 60 رۆژه دێت كه له ئیسلام ئابادى پاكستان واژۆكرا.
ع