ژمارەی کامێراکانی تیژڕەویی زیاد دەکرێن

مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرایکرد زیادکردنی کامێراکانی چاودێریکردنی تیژڕەویی یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و پێویستییەکان بۆ شارەکە.

د.ئەحمەد کەرکوکی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند “پڕۆژەیەکیان بۆ دانانی کامێرکان دیراسەکردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجە، تێچووەکەی زۆرە و جێبەجێکردنی قورسە بۆیە چاوڕەێی بەغدا دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کامێرانەی ئەوان دەستنیشانیانکردووە تەنها بۆ مەبەستی تۆمارکردنی تیژڕەویی شۆفێران نییە بەڵکو رووداوەکانی دزیی و ئەمنییەکانش تۆمار دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەئێستادا چوار کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوییان لەناو کەرکوک هەیە، بەڵام زیادکردنی ژمارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کەرکوکەوە دیاری دەکرێن و دواتر لە ئەنجومەنی پارێزگا پەسەند دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان