لە یەك مانگدا 78 كەس بەهۆی گەندەڵییەوە دەستگیر كراون

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەستەی دەستپاكی عیراق تەنها لە ماوەی یەك مانگدا 78 تۆمەتبار بەهۆی تێوەگلانیان لە گەندەڵی لە شارە جیاوازەكانی عیراق دەستگیر كراون.

لە راگەیەنراوەكەی دەستەی دەستپاكی عیراق كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە هاتووە” كۆی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە سەرانسەری پارێزگاكانی وڵات لە ماوەی مانگی ئابدا ئەنجامدراون گەیشتووەتە (191) ئۆپەراسیۆن”.

ئاماژەی بەوەش كردووە “ژمارەی ئۆپەراسیۆنەكانی دەستگیركردنی گومانلێكراوانی كەیسی گەندەڵی لە هەمان ماوەدا گەیشتووەتە (39) ئۆپەراسیۆن و ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراویش گەیشتووەتە 78 كەس”.

دەستەی دەستپاكی لە راگەیەنراوەكەدا باسی لەوەش كردوو” ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەندێك فایل و بەڵگەنامەی جیاواز ئەنجامدراون گەیشتووەتە 152 ئۆپەراسیۆن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە حكومەتەكەی عەلی زەیدی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا هەڵمەتێكی چڕی بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانە راگەیاند كە تێوەگلاون لە دزینی سامانی گشتی و ژمارەیەك كەسایەتی و پەرلەمانتاری دیاری عیراقیش تا ئێستا لە هەڵمەتەكەدا دەستگیر كراون.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان