مەودا میدیا-
پڕۆژەی رووناکی بڵاویکردەوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن مامەڵەی پارەدانی دیجیتاڵی لە رێگەی ئی-پسوولەوە تۆمارکراوە و بەکارهێنانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند “تەنها لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە 400 هەزار هاوبەشی کارەبا لە رێگەی ئی-پسوولەوە سوودیان لە داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی رووناکی وەرگرتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە گشتیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (دوو ملیۆن و 200 هەزار ) مامەڵە لە رێگەی ئەو سیستمە ئەلیکترۆنییەوە تۆمارکراون”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەکارهێنانی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەش بووە”:
هەولێر: یەک ملیۆن و 189 هەزار مامەڵە، کە دەکاتە 53.6%ی کۆی مامەڵەکان
سلێمانی: 522 هەزار مامەڵە، کە دەکاتە 23.5%ی کۆی مامەڵەکان
دهۆک: 492 هەزار مامەڵە، کە دەکاتە 22.2%ی کۆی مامەڵەکان
هەڵەبجە: 17 هەزار مامەڵە، کە دەکاتە 0.8%ی کۆی مامەڵەکان
ب ح