مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بێ ئاگایی خۆى له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران رایگه‌یاند و ده‌شڵێت، نه‌مانتوانیوه هیچ پشكنین بۆ به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران بكه‌ین.
له راگه‌یه‌ندراوێكى ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه هاتووه “دوای هەڵگیرسانی جەنگی غەززە، نەمانتوانیوە هیچ پشکنینێکی مەیدانی لە ئێران بکەین بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى”.
ئاژانسه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه “نەبوونی زانیاریی و وەستانی پشکنینەکان لە ئێران، سەرچاوەی نیگەرانییەکی راستەقینەیە، ئه‌م پرسه ده‌بێت چاره‌سه‌ربكرێت و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنرێت”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی تەنیا رێگەیە بۆ ئەوەی ئێران دەست بە چەکی ئەتۆمی نەگات”.
چه‌ندینجار به‌رپرسانى ئێران باسیان له‌وه‌كردوه هیچ دانوستانێك له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه ناكه‌ن و ئه‌وان ئه‌تۆم به مه‌به‌ستى وزه به‌كارده‌هێنن نه‌ك شه‌ڕ.
ع