مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، بەهۆی كەمبوونەوەی غاز و چەند كێشەیەكی تەكنیكییەوە پێدانی كارەبا كەم بووەتەوە و لە ئێستادا هەولێر ناتوانێت نزیكەی 50%ـی پێداویستییەكانی بۆ كارەبا دابین بكات.
بەپێَی لێدوانی هاوڵاتییەكی دانیشتووی هەولێر بە ناوی جەمال محەممەد بۆ مەودا میدیا” لە ئێستادا تەنها 10 بۆ 12 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی كە پێی دەوترێت كارەبای 24 كاتژمێری دەدرێت بە هاوڵاتییان و باقی كاتەكان وەك پێشتر موەلیدە ئەهلییەكان ئیش پێدەكرێت”.
ئەو هاوڵاتییە وتیشی” پێشتر تەنها پارەی كارەبای موەلیدە زۆر بوو، بەڵام ئێستا هەم پارەی موەلیدە زۆرە و هەم پارەی كارەبای 24 كاتژمێریش زۆرە كە نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” ئێستا بارگرانییەكی زۆر زیاتر كەوتووە سەر شانی هاوڵاتییان، چونكە مانگانە پارەیەكی زۆر دەدەن بە كارەبای موەلیدە و نیشتمانیش”.
باسی لەوەش كرد” حكومەت فێڵی لە هاوڵاتییان كردووە و بە ناوی كارەبای 24 كاتژمێرییەوە نرخی لەسەر هاوڵاتییان چەند قات كردووەتەوە، كەچی ئێستا دیسان گەڕاونەتەوە بۆ هەمان دۆخی جاران و كارەبای موەلیدە لە كارەبای نیشتمانی زیاترە”.
ئ پ