مه‌ودا میدیا-
پۆلیسى گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه، ژنێكى به‌ته‌مه‌ن له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى قه‌زاى كه‌لار فیشه‌كى به‌خۆیه‌وه ناوه‌وه و گیانیله‌ده‌ستداوه.
عه‌قید سۆران محه‌مه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار تەرمی ئافرەتێک بەناوی( ب، م، خ ) لەدایکبووی 1970 هێنرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدابوو”.
باسى له‌وه‌شكرد “بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خۆی خۆی کوشتووه و كۆتایی به ژیانى خۆى هێناوه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو پۆلیس لەسەر هۆکارو چۆنیه‌تیی رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا، شه‌وى رابردوو به‌هۆى ته‌قه‌كردنه‌وه، دوو كه‌س كه خوشك و براى یه‌كتریی بوون بوونه قوربانى، براكه گیانیله‌ده‌ستداو خوشكه‌كه‌شى برینداركرابوو.
ع