مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ، به‌هۆى گرانكردنى نرخى كرێى حانووتى قوتابخانه‌كان له لایه‌ن په‌روه‌ده‌كانه‌وه، تا ئێستا به‌شێكى حانووتى قوتابخانه و خوێندنگاكان نه‌دراون به كرێ.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “ئه‌مساڵ له لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانه‌وه، نرخى حانووتى قوتابخانه‌كان به ڕێژه‌ى سه‌دا 100 بۆ سه‌دا 200 گرانكراون به‌راورد به ساڵى رابردوو، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گرفت و تا ئێستا به‌شێك له‌و حانووتانه كه كه‌متر له یه‌ك هه‌فته ماوه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگاكان نه‌دراون به كرێ و كه‌س ئاماده نییه به‌و نرخه به‌رزه بیانگرێ به كرێ.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، ئه‌گه‌ر حانووتى قوتابخانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى شار ساڵى رابردوو به ملیۆنێك درابێت به كرێ، ئه‌مساڵ په‌روه‌رده‌كان داوایانكردووه به 3 ملیۆن دینار بدرێت به كرێ، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر گرفتى وه‌ستانى ده‌وام هه‌بێت هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك ناكرێنه‌وه.
سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ به‌هۆى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بۆ ماوه‌ى زیاتر له مانگێك ده‌رگاى قوتابخانه‌كان داخران به‌ڵام خاوه‌ن حانووته‌كان قه‌ره‌بوو نه‌كرانه‌وه.
ع