مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند “ئێران بە نائومێدییەوە بەدوای رێککەوتنێکدایە لەگەڵ ئەمه‌ریکا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بڕیار دەدات کە واشنتۆن بەشداریی رێککەوتنێکی لەو شێوەیە بکات یان نا”.
تره‌مپ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی تروس نووسیویه‌تى “ئێران کە لە خەباتدایە، بە نائومێدیەوە بەدوای رێککەوتنێکدا دەگەڕێت و پەلە دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “من بڕیار دەدەم کە ئایا ئەمه‌ریکا بەشداریکردن لەم کارەدا هەڵدەبژێرێت یان نا، بژاردەیەک کە ئێمە کراوەین بۆی”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا به ته‌واویی گه‌مارۆى ئابوورى خستووه‌ته سه‌ر ئێران و رێگه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئه‌و وڵاته نادات له رێگه‌ى گه‌رووى هورمزه‌وه.
ع