مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کشناسیی سەبارەت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و نزیکبوونەوەی وادەی بارانبارین ئاشکرایکرد لە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە رۆژی سێشەممە (2026/9/29) بەدواوە پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەست بەنزمبوونەوە دەکات (5 بۆ 8 پلە) بەپێی ناوچەکان نزمدەبنەوە و هەروەها خێرای با ناوبەناو چالاک دەبێت (20 بۆ 35 کیلۆمەتر) لە کاتژمێرێکدا بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەدواوە بۆ ناو مانگی (10) ئەگەری دروستبوونی حاڵەتێکی ناسەقامگیر هەیە لە بەرگەهەوا کە باران بارین هەورە بروسکە و هەورەگرمە هەیە سەرەتا ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە”.
ب ح