روسیا دژی كشانەوەی ئێرانە لە پەیمانی قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی

مەودا میدیا-
دیمیتری پێسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرێملین دژایەتی مۆسكۆی بۆ كشانەوەی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە “لێدوانەكانی پەرلەمانتارانی ئێران لەسەر ئەم بابەتە پێویستیان بە روونكردنەوە هەیە”.

پێسكۆڤ باسی لەوە كردووە “مۆسكۆ هیوادارە تاران وەك لایەنێكی گرنگ و بەرپرسیار لە رێككەوتنەكەدا بمێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش كردووە “كرێملین سەرنجی ئەو لێدوانانەی داوە و پێویستیان بە روونكردنەوەی زیاترە”.

ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە “تاران نە چالاكیی ئەتۆمی بەڕێوە دەبات و نە پلانی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیشی هەیە، بەڵكو پابەندە بە ئەركەكانی و هەوڵی پەرەپێدانی كەرتی وزەی ئەتۆمی ئاشتیانەی وڵات دەدات”.

ئەم لێدوانەی وتەبێژی كۆشكی كرێملین لە وەڵامی لێدوانەكانی عەلی نیكزاد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و عەباس گودەرزی، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هات سەبارەت بە كشانەوەی ئێران لە پەیماننامەی قەدەغەكردنی چەكی ئەتۆمی.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان