هێرشى مووشه‌كى كرایه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كى گه‌رووى هورمز

مه‌ودا میدیا-

ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی شانشینی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یەکشەممە کەشتییەک لە گەرووی هورمز لەلایەن لایه‌نێكى نه‌ناسراوه‌ هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته‌سه‌رى.

لە بەیاننامەیەکی سەرەتاییدا، کۆمپانیای UKMTO رایگەیاندووە، کەشتییەکە بە موشەکێکی نەناسراو لێیدراوە و زیانی بە ژووری بزوێنەرەکە گەیاندووە، به‌ڵام باس له‌وه‌ نه‌كراوه‌ ئه‌و كه‌شتییه‌ چى پێ بووه‌ و سه‌ر به‌ چ وڵاتێك بووه‌.

ئێران لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی لەگەڵ ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل لە 28ى شوباتەوە کار بۆ پەکخستنی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەکات.

لەو کاتەوە تاران بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی گەرووەکە و پەکخستنی کەشتیوانیەکانی کردووە، هاوکات واشنتۆن گەمارۆی دەریایی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە.

سەرەڕای هێرشی دووبارە بۆ سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا دۆخەکە تاڕادەیەک ئارام بووەته‌وه‌، ئەمه‌ریکا لە یەکی ئەیلولەوە تا ئێستا هیچ هێرشێکی بۆ سەر ئێران ئەنجام نەداوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان