عێراقچی: دانووستان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد پێشنیازێکی حەوت رۆژەیان لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە پێشکەشکردووە و گوێیان لە بۆچوونی لایەنی ئەمەریکی سەبارەت بە پێشنیازەکە گرتووە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “پڕۆسەی گفتوگۆ و دانووستانەکان لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە و ئاڵوگۆڕی پەیامەکان دەکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستا لێکۆڵینەوە لە بۆچوونەکانی لایەنی ئەمەریکی دەکەن و تاران لە چەند رۆژی داهاتوودا وەڵامی پێشنیارەکانی واشنتۆن دەداتەوە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ستێڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران کار دەکات و پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستهێناوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان