مهودا میدیا-
مەنسور بعێجی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان له پهرلهمانى عیراق رایگهیاند عەلی زەیدی، سهرۆكى ئهنجومهنى وهزیرانى عیراق پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە لەگەڵ گەنجینەی ئەمهریکاو بەمنزیكانە 3 ملیار و 00 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆ سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی لە بازاڕ”.
وتیشى “زەیدی بەڵێنی داوە بە پەرلەمانتاران نرخی دۆلار لە نێوان 155 بۆ 160 هەزار دینار جێگیربكات، پەرلەمان لەسەر بنەمای 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێك بودجە تێدەپەڕێنێت، بەڵام دەبێت سەرۆکی حکومەت نرخی ئاڵوگۆڕی هاوتەریبی بازاڕ بپارێزێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “پەرلەمان و فراكسیۆنە سیاسییەکان مۆڵەت بۆ حكومەت دیاری دەكەن لە نێوان سێ مانگ یان رەنگە زیاتریش- بۆ ئەوەی بازاڕی هاوتەریب بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵەوە”.
ع