قوباد تاڵەبانی: ئەگەر هەیە ئەم پایزە حکومەت پێکبهێنرێت

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد ئەگەری هەیە لەم پایزەدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێکبهێنرێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان بەربەستەکان تێپەڕینن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند “کۆبونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوام دەبن و هەردولا نییەتی پێکهێنانی حکومەتیان هەیە، هەرچەندە هێشتا هەندێک بەربەست ماون، بەڵام بەشێکیان چارەسەرکراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر به‌وه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانی یەکێتییە، به‌و واتایه‌ نییه‌ حه‌ز بكه‌ن له‌ناو حكومه‌ت بن، خۆیان سه‌رپشكن ده‌بن له‌وه‌ی به‌شدار ده‌بن یان نا، رێز له‌ بڕیاری ئه‌وان ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كی جددییه‌ و شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن و پێوه‌ی بابه‌ند ده‌بن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان