مەودا میدیا-
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەر وەک چۆن لە ماوەی رابردوودا بەڵێنیان پێدابوون کە لە نزیکترین کاتدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی خانەقین بکرێتەوە، لە ئێستادا ئەو بەڵێنەیان بردووەتەسەر و کارەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.
سروە محەمەد رەشید، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی خانەقین دەکەوێتە خزمەت هاوڵاتییان و دانیشتووانی قەزای خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیواخوازن بتوانن ئەم خزمەتە وەک خەرمانێکی تری ئەو دەستکەوتانە بێیت کە پێشکەش بەم شارە ئازیزە و خەڵکە بەڕێزەکەییان کردووە و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێشتر نووسینگەی دەرهێنانی پاسپۆرت لە خانەقین نەبوو، بەوهۆیەوە دانیشتووانی ناوچەکە ناچار بوون بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت روو لە دیالە و بەعقوبە بکەن”.
ب ح
