ئاگادارییەک لە لیژنەی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجەوە

مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم بەشداربووان و خاوەن کۆشکەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵی هەنار دەکەنەوە، لە پێناو پاراستنی ژینگە، سیمای فێستیڤاڵەکە و سرووشتی جوانی ناوچەکە، پێویستە سەرجەم بەشداربووان تەنها پێداویستیی دۆستی ژینگە (ژینگەدۆست) بەکاربهێنن بۆ پێشکەشکردنی خواردن، خوارده‌مەنی و بەرهەمەکانیان بە گەشتیاران.

لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە رایگەیاند “دوای دەرچوونی ناوی بەشداربووان، واژۆکردنی بەڵێننامەی یاسایی سەبارەت بە پابەندبوون بەم بڕیارە ئەرک دەبێت، لە کاتی گەڕانی لیژنەکاندا، هەر بەشداربوویەک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، مافی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا نامێنێت و دەستبەجێ دوور دەخرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەگەڵ دوو کۆمپانیای تایبەتمەند بە پێداویستی و کەرەستەی دۆستی ژینگە گرێبەست کراوە بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانە کە دۆستی ژینگەن لە فێستیڤاڵەکەدا بەکاردەهێرێن پێویستە بەشداربووان لەگەڵ ئەواندا هەماهەنگیان هەبێت بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانە کە رەچاو کراوە بە نرخێکی گونجاو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان