مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر روسیا ئاگربه‌ست په‌سه‌ند بكات ده‌توانین به‌زووترین كات هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌ببه‌ین.
ڤلادیمێر زێلێنسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا وتى “ئەگەر ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى روسیا بۆ ماوەی 60 رۆژ هێرشەکان رابگرێت هەڵبژاردنی پێشوەختە رێک دەخەم”.
رۆژى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “پێویسته زێلێنسكى سه‌رۆكى ئۆكرانیا واز له پۆسته‌كه‌ى بهێنێت و هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت له‌و وڵاته”.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ تره‌مپ وتى “ئاگربه‌ستى وزه له نێوان روسیا و ئۆكرانیا چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردن”.
ع