مه‌ودا میدیا-
تیمی پرۆژەی رووناکیی، بڕیاریدا له پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ى قه‌رزى كۆنى كاره‌با، رۆژانى هەینی و شەممە لە فەرمانگەی کارەبا دەوا بكرێت.
له ئێستادا چوار رۆژ ماوە بۆ سوودمەند بوون لە لێخۆشبوونەکەی قه‌رزى كۆنى کارەبا به رێژه‌ى سه‌دا 50، تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی یەکشەممە 18-10-2026، هاوڵاتییان دەتوانن لە لێخۆشبوونەکە سوودمەند بن.
تیمى پرۆژه‌ى رووناكیی بڕیار درا سبەی هه‌ینى و و دوو سبەی شه‌ممه، فەرمانگەکانی کارەبا دەوام بکەن.
ئەو دوو رۆژە بەشەکانی فرۆشتنی وزە کراوە ده‌بن، بۆ ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت لە رێگەی کاش لە داشکاندنی قەرزەکەیان سوودمەند بن.
له ماوه‌ى مانگه‌كانى رابردوو لێخۆشبوو‌ن بۆ قه‌رزى كۆنى كاره‌با كرا‌و به‌هۆیه‌وه سه‌رو 400 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ع