پزیشکیان: ئەمەریکا ژیانی هاوڵاتییانی بە ئامانجگرتووە

مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرایکرد ئامانجی دوژمن ئەوە بووە کۆمەڵگەی ئێران بەهۆی هێرشەکان و کەمیی پێداویستییەکان و کێشە ژینگەیییەکانەوە دەڕووخێت، بەڵام گەلەکەیان پیلانەکانی پووچەڵکردەوە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ” هەموو هەوڵ و پیلانەکانی دوژمنان لەسەر پەرەپێدانی ناکۆکییە نەژادی و ناوخۆیییەکان چڕ بوونەتەوە بەمەبەستی تێکشکاندنی سازانی نیشتمانیی”.

یاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە لەسەر سەختکردنی ژیانی هاوڵاتییان بەمەبەستی دروستکردنی تووڕەیی جەماوەری و هەڵگیرساندنی ئاژاوە لەناوخۆی ئێران”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەڕای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لەناوبردنی چەندین دامەزراوەی سەربازیی و خزمەتگوزاریی، لەئێستادا ئەو وڵاتە لەژێر گەمارۆیەکی تووندی دەریایی و ئاسمانییدایە و لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە چاودێری چڕی بەندەرەکانی دەکرێت، رێگە بە فرۆشتنی نەوتەکەی یان هەر مامەڵەیەکی تری بازرگانیی نادرێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان