مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی لە چەند رۆژی داهاتوودا لە بەشی زۆری ناوچەكانی هرێمی كوردستان باران نابارێت و هەندێك كاتیش هەست بە گەرمای بێزاركەر دەكرێت.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی پێشبینییەكان تا 20ی ئەم مانگە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت”.
وتیشی “ئەم چەند رۆژەی دادێ تا 20ی مانگ لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەندێ كات هەست بە گەرمایەكی بێزاركەر دەكرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “لە 21 و 22ی مانگ حاڵەتی نوێی ناسەقامگیریی روودەكاتە ناوچەكە و لە زۆر ناوچە بە شێوەی پچڕ،پچڕ باران دەبارێت”.
باسی لەوەش كرد”بەرزەپەستان لە سەر ناوچەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستان بە تایبەت سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان جێگیر بووە، ئەوەش رێگرە لەوەی بارانێكی باش ببارێت”.
ئ پ