رەزایی: هەڕەشە و فشارەکان هیچ لە راستی گۆڕەپانەکە ناگۆڕن

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئاشکرایکرد هێزەکانیان پلانی نوێیان بۆ جەنگ ئامادەیە و هەڕەشە و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیل هیچ لە راستییەکانی گۆڕەپانەکە ناگۆڕێت.

موحسین رەزایی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند “هێزەکانیان پلانێکی بەهێزیان بۆ هەر سەرکێشیەکی هاوشێوەی جەنگەکانی 12 رۆژە و 40 رۆژە ئامادە کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خەیاڵ پڵاو و هەڕەشە و فشارەکانی ئەم دوایانەی بەرپرسانی ئەمەریکی و ئیسرائیل، راستییەکانی گۆڕەپانەکە ناگۆڕن، پلانی داهاتووی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی جەنگ داسەپاوی ئەوان جیاواز دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان