کریس رایت: رێگەنادەین ئێران ئەتۆمی بەدەستبهێنێت

مەودا میدیا-

وەزیری وزەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد دۆناڵد ترەمپ، لە بڕیارەکانیدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران، سەرنجی لەسەر هەڵبژاردنەکان نییە و رێگە نادات ئەو سەرۆکەی شوێنی دەگرێتەوە چاوپۆشی لە ئێران بکات تاوەکو دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات.

کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا رایگەیاند “لەئێستادا ئاستی هەناردەکردنیی نەوت لە کەنداو گەیشتووەتە 80%ی ئاستی پێش دەستپێکردنی جەنگ دژ بە ئێران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دانووستان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەکەن بۆ خستنە بازاڕی بڕێکی زۆری گازوایل، بەڵام سووککردنی سزاکان لەسەر هەناردەی روسیا تەنها گازوایل دەگرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان