ماکرۆن: دەبێت ئاژاوەگێڕەکان باجی کارەکانیان بدەن

مەودا میدیا-

سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد پێویستە جیاوازیی بکرێت لەنێوان ئەو خۆپیشاندەرانەی داواکاریی رەوایان هەیە لەگەڵ ئەوانەی کە وێرانکاریی و تاڵانی دەکەن.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند “ئەوانەی کاری تێکدەرانەیان کردووە دەبێت باجەکەی بدەن، حکومەت هیچ سازشێک بەرانبەر ئاژاوەگێڕەکان ناکات، ئەو شوێنکار و ناوەندە بازرگانییانەی زەرەرمەندبوون قەرەبوو دەکرێنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بینینی شەقامەکانی شارەکان بەوشێوەیە کە رووبەڕووی تاڵانی بووەتەوە مایەی نیگەرانییە و بەرپرسانی حکومەت بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانییەکان بڕیاری پێویست بۆ پاراستنی شارەکان، باڵەخانە گشتیی و بازرگانییەکان دەدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان