مه‌ودا میدیا-
به فه‌رمانى عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و واده‌كه‌ى پێشخراوه.
حکومەتی فیدراڵی عیراق به فه‌رمانى عه‌لى زه‌یدى، دەستی بە ئامادەکاریی كرد بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لەم هەفتەیەدا، کە چاوەڕوان دەرێت لە رۆژی سێشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2026 بە فەرمانبەرانی کەرتی «تەمویلی زاتی» دەستپێبکات.
عیراق پلانی هەیە لە داهاتوودا وادەی دابەشکردنی مووچە بۆ 18ی هەموو مانگێک پێش بخات، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ناردنی بەردەوامی پشکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت و پێشبینیی دەکرێت لە مانگی کانوونی یەکەمەوە پرۆسەکە بە ڕێکوپێکی لەو وادە نوێیەدا جێگیر بێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “عیراق كێشه‌ى پاره‌ى كاشى نابێت، هه‌موو مانگێك له واده‌ى خۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ره‌وانه ده‌كات ئه‌گه‌ر لیستى مووچه و میزان موراجه‌عه دوانه‌خرێ”.
له دوو مانگى رابردوو، به‌هۆى كه‌مى پاره‌ى كاش له عیراق، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق و هه‌رێم دواكه‌وت.
ع