مهودا میدیا-
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانى ئێران رایگهیاند، هەڵەیە تاقیکردنەوەی تاقیکراوان، ئێمە چرکەکان بۆ بڕیارە گەمژانەکانتان دەژمێرین.
عهلى عهبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیا رایگهیاند “ئەو دروشمانەی کە ئێوە دەیدەن، ئەگەر دەبوو کاریان لەسەر بکرێت، تا ئێستا کردبووتتان، لە هەرکام لە شەڕەکانی پێشوودا بە دروشمی رووخاندنی کۆماری ئیسلامیی و دابەشکردن و لەناوبردنی ئێران چوونە ناو شەڕەوە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ ئێوە لەناو دەچن و دەڕووخێن و ئێرانێکی بەهێز بە قایمی وەستاوە”.
وتیشى “سەرۆکی ئەمهریکا پیرە و ناتوانێت لە جێگاکەی هەستێتەوە، کۆمەڵگەی ئەمهریکا و دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان زۆر باش دەزانن کە ئێوە خاڵی لاوازیی جددی و بنەڕەتیتان هەیە و پێویستە بزانن کە حیساباتی هەڵەی داهاتوو وەڵامی جیاواز و توندتری لە رابردووی بەدوادا دەبێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێوە ئەم ئیرادەیەتان زۆر جار تاقی کردووەتەوە و تاقیکردنەوەی تاقیکراوان هەڵەیە، ئێمە چرکە بۆ بڕیارە گەمژانەیەکانتان دەژمێرین و وڵامی داهاتوو زۆر نزیکتر، وێرانکەرتر و پەشیمانکەرەوەتر دەبێت”.
ع