مه‌ودا میدیا-
پارتى ئازادیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، به چوار مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باره‌گانمان، به‌ڵام پێشتر چۆڵمان كردبوون.
پارتی ئازادیی کوردستان بڵاویكرده‌وه “به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە کاتژمێر 9:22 خولەکەوە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بارەگایەکمان لە دەڤەری هەریر- بالیسان دەستیپێکردووە”.
باس لهوهشكراوه “بە 4 مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکەمان، به‌ڵام پێشوەختە بارەگاکانمان چۆڵ کردبوو، بۆیە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.
له دواى هێرشى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له كۆتاى مانگی شوباتى ئه‌مساڵ، به سه‌دانجار ئێران هه‌رێمى كوردستان و بنكه و باره‌گاكانى حزبه كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى بۆردوومانكردووه.
ع