مه‌ودا میدیا-
موحسين رەزایی، سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاند “ئێران هەموو تواناکانی بەکارنەهێناوە و هەر هەنگاوێک دژی باجێکی گورچکبڕی دەبێت”.
وتیشى “بەردەوامیی دۆخی ئێستا دەبێتە هۆی نائارامیی لە بازاڕەکانی وزەی جیهانیی لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، هۆشداریی ده‌ده‌ینه ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران ئامادەیە بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی داهاتووی ئۆپەراسیۆنەکان و بژاردەی تری چالاک کردووە”.
سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئێران باسى له‌وه‌شكرد “وڵاتانی كەنداو گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی سوپای ئەمەریکا ناتوانێت بنکەکانی خۆیشی بپارێزێت”.
ع