ئەركی ئێمە چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی مافەكانە

مەودا میدیا-
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، جەختی كردەوە كە دامەزراندنی دادپەروەری و پاراستنی مافەكان ئەركی سەرەكیی سەر شانمانە و رەزامەندیی گەلیش بەستراوەتەوە بە بەدیهێنانی دادپەروەریی خێرا و كاراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، لە كاتی رێوڕەسمی دەستپێكردنی سەرژمێریی دانیشتووان، پزیشكیان رایگەیاندووە “پێویستە ئاستی پەروەردەیی خوێندكارەكانمان بەرز بكەینەوە، چونكە داهاتووی نەوەكانی داهاتوو بە دەستی ئێمە دەچەسپێت.”

پزیشكیان ئاماژەی بەوەش كرد “هەڵبژاردنەكە بە دەستی خۆمانە، بە پلانڕێژیی دروست و خۆشكردنی رێگاوبانەكان، دەتوانین توانای پەروەردە و كارگێڕی و جێبەجێكردن بگەیەنینە ئەو ئاستەی كە دەمانەوێت.”

روونیشی كردەوە “ئامانجمان ئەوەیە ژینگەیەكی رێكخراوەیی دابین بكەین كە دڵنیایی بدات لە تۆماركردنی هەموو جووڵە و چالاكییەك لە وڵاتدا، ئەمەش دەسەڵاتمان پێدەدات لە بەڕێوەبردن، چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارا، بە مەبەستی مسۆگەركردنی بەڕێوەچوونی كارەكان لەسەر بنەمای پرەنسیپەكانی ماف و دادپەروەری و یەكسانی، كە ئەمەش پێویستی بە دابینكردنی ژێرخانی پێویست هەیە بۆ بڕیاردانی دروست.”

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان