مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد سبه‌ینێ په‌رله‌مان کۆدەبێتەوە و ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی درێژخایه‌ن به مووچەی بنەڕەتییەوە بە فه‌رمانبه‌ران دەدات، ئه‌مه یاسایه‌كی گرنگه‌و له ره‌شنووسی یاسای بودجه جیاكراوه‌ته‌وه.
ئیبتسام هیلالی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق رایگەیاند “ئه‌م مۆڵه‌ته له (پێنج ساڵ)ی یه‌كه‌مدا به مووچه‌ی ته‌واوی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ر، بەڵام له (پێنج ساڵ)ی دووه‌مدا به نیوه‌ی مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه پێی ده‌درێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاساكه ده‌سه‌ڵات به وه‌زیر، سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، پارێزگار یان هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سه‌رپشكی بكات، مۆڵه‌تی (پێنج) ساڵ به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌میشه‌یی بدات، كه خزمه‌تی راسته‌قینه‌ی له 2 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌م مۆڵه‌ته ده‌كرێت بۆ یه‌كجار نوێ بكرێته‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو “هه‌ر به‌پێی یاساكه، لایه‌نه‌كان سه‌رپشكراون له پێدانی مۆڵه‌تی ئاسایی به فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆی، بۆ ماوه‌ی (شەش مانگ) به‌بێ مووچه،
ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه بۆ مه‌به‌ستی خانه‌نشینی هه‌ژمار ده‌كرێت به‌و مه‌رجه‌ی فه‌رمانبه‌ر پاره‌ی لێبڕینی خانه‌نشینی بدات، له ماوه‌ی مۆڵه‌تدا بڕوانامه‌ی خوێندن بۆ فه‌رمانبه‌ر ئه‌ژمار ناكرێت”.
ب ح